یه‌كێتیی جووتیارانی كوردستان لەسەر سوتانی داخڵودانی جوتیارانی سنوری پارێزگای کەرکوک، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دست (سپی)کەوتووە تیایدا یه‌كێتیی جووتیارانی كوردستان ئاماژەی بەوەکردووە"له درێژه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ده‌غڵودانی جووتیاران، جارێكی دیكه به شێوه‌یه‌كی بێباكانه گرووپێكی چه‌كداری گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی جووتیارانی گوندی حه‌فته‌غاریان له سنووری داقووق سووتاند. ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ستكراوه‌ن و رێگه‌یان پێدراوه و تا ئێستە هیچ رێكارێكی یاسایی و كرده‌ییان لە به‌رامبه‌ردا نه‌گیراوه‌ته به‌ر".
دەشڵێت، "كاتێك شه‌وی رابردوو جووتیاران به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه چوونه‌ته ناو زه‌ویه‌كانیان، رووبه‌ڕووی هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراو بوونه‌ته‌وه و رێگه‌یان نه‌داون ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، ئەمەش به داخه‌وه بووەتە هۆی روودانی شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان جووتیاران و ئه‌و هێزه نه‌ناسراوه‌دا، بەم هۆیەوە شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه".
لەبارەی سوتانی داخڵودانی جوتیارانی ناوچەکانی دەرەوەی سنوری هەرێم یەکێتی جوتیاران حکومەت بە بەرپرسیار دەزانێت لەبەرامبەر ئەو ڕوداوانە و دەڵێ"سووتاندنی ده‌غڵودانی جووتیاران یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان و گه‌یاندنی زیان به ئابووریی عێراق به گشتی و پارێزگای كه‌ركووكیش به تایبه‌ت، به‌رپرسیاریەتی كۆی ئه‌و تاوانانه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی فیدراڵی، كه به ئاشكرا چاوپۆشی له ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه ده‌كات".
لەکۆتای بەیاننامەکادا یەکێتی جوتیاران داوا لە حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كەن، پێش بە دوبارەبونەوەی ئەو ڕوداوانە بگرن وسنورێکی بۆ دابنێن