ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی کەرکوک ئاشكرا دەکرێت

لە ئەنجامی ئەو پێنج تەقینەوە یەك لەدوای یەکەی، کە ئەمشەو لە کەرکوک رویاندا سێ كەس كوژراون 16 ی دیكەش برینداربون.
 سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکوک بە سپی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکانی ئەمشەوی کەرکوک سێ كەس كوژراون و 16ی دیكەش برینداربون، كە لەناو كوژراو و بریندارەكاندا هێزی ئەمنی و منداڵ هەیە.

پێشتر عەمید ئەفراسیاو كامیل، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە (سپی) راگەیاند"  ئەمشەو  پێنج تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە کەرکوک رویاندا".

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئەنجامی تەقینەوەکانی ئەمشەی کەرکوک ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و برینداربوون،  بەڵام تا ئێستا ژمارەیان دیاری نەکراوە". 

بەپێی زانیارییەکانی سپی ناسنامەی بەشێک لە قوربانیانی تەقینەوەکە بریتین لە :

۱- ئیپاکـ نازم وەلی/شەهید/۲٤ ساڵ
۲/حەنان/شەهید
۳- ئیبراهیم کەماڵ یاسین/بریندار/۱۹ ساڵ
٤- ئەحمەد عومەر کاکە وەیس/بریندار/٤۹ ساڵ




PM:11:39:30/05/2019