جەمیل بایک: لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان دەگەڕێتەوە بۆ مانگرتنی نێو زیندانەکان

هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند" دەستپێكردنەوەی دیدارەكانی ئۆجەلان پەیوەندی بە هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی ئیستەنبوڵەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە فشارەكان و مانگرتنی زیندانیانەوە هەیە لە خواردن".

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی  كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی ستێرك رایگەیاندوە، دەستپێكردنەوەی دیدارەكانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكە و رێگەدان بە بینینی لەلایەن پارێزەرەكانیەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی ئیستەنبوڵەوە نییە.

هاوسەرۆكی  كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) راشیگەیاندوە "، هۆكاری لابردنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان دەگەڕێتەوە بۆ فشارە نێودەوڵەتیەكان و مانگرتن لە خواردن تا مردن'.

جەمیل بایکک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تا دیموكراسی و ئازادی لە توركیا نەیەتەدی و مافەكانی كورد دابین نەكرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە خەبات، بۆ ئەو مەبەستەش گەشە بە پێشخستنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) دەدەین.

ئەو لێدوانەی کەسی یەکەمی پەکەکە لە کاتێکدایە کە هەندێک ناوەند راڤە بۆ لابردنی گۆشەگیری لەسەر ئۆچ ئالان بەو شێوەیە دەکەن کە مەبەستی ئوردغان دەنگەنەدانی کوردانە بە کاندیدی جەهەپە لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتووی ئیستانبوڵ.




AM:09:19:31/05/2019