هونەرمەندێکی ناسراوی کورد دۆخی تەندروستی ناجێگیرە

هونەرمەندی ناسراوی کورد و خاوەنی گۆرانی "ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش" تەندروستی ناجێگیرە.

خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە، لەپەرەی فەرمی خۆی هەواڵی ناجێگیری باری تەندروستی هونەرمەند محەمەدعەباس بارامی بلاوکردەوە.

محەمەد عەباس بارام لە ساڵانی حەفتاکانەوە گۆرانی دەڵێت و زیاتر بە گۆرانی "ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش" ناوبانگی پەیداکرد و لەئێستادا لە ئەوروپا دەژی.


AM:10:53:31/05/2019