فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش له پشت ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردووی كه‌ركوكه‌وه‌یه.
سه‌عد حه‌ربییه، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌ی سێ رۆژه له باشووری كه‌ركووك ده‌ستیان پێكردووه بۆ سه‌ر داعش، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌وه له هاوڵاتییانی شاری كه‌ركووك بكه‌نه‌وه، راشیگه‌یاندووه: داعش ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان خۆی رابگرێت و ناهێڵن ئاسایشی شاری كه‌ركووك تێكبده‌ن.
سه‌عد حه‌ربییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، رێكخراوه‌كه به دانانی بۆمب له ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ و خاشاك و كه‌نار رێگاكان ده‌یه‌وێت هاووڵاتییان بكاته ئامانج.
جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان جارێكی تر رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه نه‌بنه‌وه تاكو جه‌ژن به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی چڕ‌وپڕ پلانی ئه‌منی تایبه‌تیان ئاماده كردووه و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناو شار له ئاماده‌باشیدان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه شه‌وی رابردوو شه‌ش ته‌قینه‌وه له سه‌ر رێگه‌ی به‌غداد له كه‌ركوك روویاندا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداری لێكهوتهوه.