عەبادی دەست لەکارکێشانەوەی لەسەرجەم پۆستەکانی ڕاگەیاند

سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، هاوکات سەركردەیەكی باڵای حزبی دەعوەی ئیسلامی شیعەكانی عیراقە لە سەرجەم پۆستە حزبییەكان دەستی لەکار کێشایەوە.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ لە نامەیەكدا، كە ئاڕاستەی حزبی دەعوەی كردووە، ڕایگەیاند"  ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی حزبی ده‌عوه‌ ده‌بێت و ته‌نیا وه‌ك ئه‌ندامێكی ئاسایی ده‌مێنێته‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ڕێگای بەستنی كۆنگرەی داهاتووی حزبی دەعوەین و دەمەوێت پابەندبوونی خۆم دووپات بكەمەوە بە پەیامە شەرعی و نیشتمانیەكەیەوە، هەروەها پەیامی كەلەپوور و بۆچوون و كار و قوربانیدان و ئامانجە گەورەكان.

عەبادی ڕایگەیاندووە، ئەزموونی سیاسی لە كۆمەڵگەدا بێ‌ خەوش نابێت، بەڵام گرنگ ڕاست كردنەوە و بەخۆداچوونەوەیە و بەردەوامییە لەسەر پلان و پابەندبوونەكان بەپێی پرنسیپی بەرپرسیارێتی.

عەبادی داواشی لە حزبی دەعوە كردووە، بۆ بەخۆداچوونەوە و نوێكردنەوەی گوتار و پەیكەری ڕێكخستن و هێنانەپێشەوەی خوێنی نوێ لە گەنجان بۆ سەرجەم جومگەكان و بەتایبەتی سەركردایەتی حزب.

ئاشكراشی كردووە، كە، لێرەوە دەستبەردار و كشانەوە ڕایدەگەیەنم لە سەرجەم پۆستە حزبییەكانم و وەك سەربازێك دەمێنمەوە بۆ خزمەتی ڕەوتەكە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، له‌ساڵی 2006ه‌وه‌ حزبی ده‌عوه‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی له‌ده‌ستدا بوو تا ساڵی 2018 و ڕاسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.




PM:03:10:31/05/2019