هۆکاری خەمۆکی لەناکاوی مرۆڤەکان بۆچی دەگەڕێتەوە؟

هه‌ندێكجار كتوپڕ و له‌ خۆوه‌ هه‌ست به‌ دڵته‌نگی ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی نازانیت لێرەدا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکەین.

لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن، كاتێ کە لەناکاو دڵت تەنگ دەبێت و لێدانەکانی زیاد دەبێت بەبێ بوونی ھیچ ھۆکارێک، ئەوا ئەگەری زۆرە کە لەو کاتەدا بیری کەسێکی گرنگ یاخود کەسێکی خۆشەویستت کردبێت.

لەڕووی دەروونیەوە ئەم کردارە بەشێوەیەکی لائیڕادی ڕوو دەدات کاتێ کەمرۆڤ ھەست بەتەنیایی دەکات و بیری کەسێکی ئازیزی دەکات، ئەم ھەستەی لەناکاو دەگۆڕێت بۆ دڵەڕاوکێیەکی کتوپڕ و بێ ھۆکار کە زۆرجار ھەست کردن بە نامۆیی و بێزاری بەدوادا دێت.


PM:06:21:31/05/2019