قوباد تاڵەبانی داوای بەستنی کۆنگرە دەکات

قوباد تالەبانی دەنگی دەخاتە پاڵ دەنگی ئەو کادیرانەی یەکێتی یەوە کە داوای بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەیان دەکەن.
 
لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیەوە سەرەڕای پیرۆزبایی خۆی لە ئەندام و لایەنگرانی حزبەكەی، دواوی بەستنی کۆنگرە دەکات.

ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە" "من لەم ساڵیادە دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ ئەو دەنگانە، داوای بەستنی کۆنگرە دەکەم، داوا دەکەم چیتر بیانوو نەدۆزینەوە بۆ دواکەوتن لەم پرسە. یەکێتی پێویستی پێیەتی، کوردستان پێویستی پێیەتی، عێراقیش پێویستی پێیەتی".

 ئەو دەڵێت " یەكێتیی پێویستی بە خۆ نوێكردنەوە هەیە بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ تەحەدەكاندا بگونجێنێت و باشترین رێگەش بۆ خۆنوێكردنەوە بەستنی كۆنگرەیە".
 
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو كە بەستنی كۆنگرە بووەتە پێویستی بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەت و كاركردنی یەكێتییدا و روونیشیكردەوە " كادیر و لایەنگرانی یەكێتیی لە زاخۆوە تا گەرمیان داوای بەستنی كۆنگرە دەكەن، بۆیە ئەویش دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی ئەو كادیرانەی داوا دەكەن یەكێتیی كۆنگرە ببەستێت".






PM:10:05:31/05/2019