ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕایگەیاند، کە چەند وەزارەتێک پێش جەژن مووچە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی بڵاوکردووەتەوە و بەپێی خشتەکەش ئەمڕۆ شەممە 1ی حوزەیران مووچەی فەرمانبەرانی هەریەك لە وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی و ئابووری دابەش بكرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە هەفتەی ڕابردوو دابەشکرا، و؟بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ئاماژەیان بەوە کرد، سەرەڕای ئەوەی ئەم هەفتەیە پشووی فەرمییە بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوامی دەبێت.



PM:12:55:01/06/2019