لە مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی لە شاری کەرکوک پەیامێکی هەڕەشەی راگەیاند.
ئەمڕۆ 1ی حوزەیران، لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستان لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند" پشوودرێژی یه‌كێتیی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه له‌كه‌ركوك هه‌یه ته‌نها له‌پێناوی ئارامی و ئاسایشی شاره‌كه بوه، به‌ڵام خه‌ریكه پشوو درێژیمان كۆتایی دێت".
په‌یامێكیشی ئاراسته‌ی لایه‌نه كوردستانیه‌كان كرد‌و ئاشكرایكرد، فرمێسكی تیمساحی له‌دوره‌وه بۆ كه‌ركوك نه‌ڕێژن، ئه‌وانه‌شی به‌بێ به‌ڵگه قسه له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر ده‌كه‌ن و یه‌كێتیی به‌خیانه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، پێڵاوی منداڵێكی كه‌ركوكی به‌ڕویاندا به‌رزده‌كه‌ینه‌وه.
لاهور شێخ جەنگی وتیشی" داوام لە دەسەڵاتدارانی بەغدا هەیە سنورێک بۆ ئەو رەفتارانە دابنێن کە بەرامبەر کوردنیشان و جوتیارەکانی ئەم ناوچە ئەنجامدەدرێت و بوەستن لێرەدا، ئەگەر کەس مێژوی یەکێتی نەخوێندوەتەوە ئەوا یەکێتی ئەو یەکێتییە بو کە لە یەککاتدا روبەڕوی تورکیا و ئێران و حکومەتی فاشیست بوەوە، ئەگەر ئەم دۆخەی ئێستای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەردەوام بێت یەکێتیش ئەو ئارامییەی نامێنێت".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا لاهور شێخ جه‌نگی داواكارییه‌كی به‌په‌له‌شی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عێراق كرد و داوایكرد "به‌په‌له كێشه‌كانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ربكات".