کۆسرەت رەسوڵ ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ بارزانی پارێزگاری کەرکوکیان دیاریکردبێت

کۆسرەت رەسوڵ جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەڵامی پارتی دەداتەوە و رایگەیاند، لەگەڵ مەسعود بارزانى باسیان لە دانانى فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگارى کەرکوک نەکردووە.

کۆسرەت رەسوڵ لە دەباشانەوە لەسەر مەزاری مام جەلال لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەى بەوەدا، پرسی دیاریکردنى فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگارى کەرکوک بە پێچەوانەوە باسى لێوەدەکرێت، دواى ئەوەى بریاردرا ئەو پرسە لەگەڵ بارزانى چارەسەر بکەن، هەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، دواتر ساردى کەوتە پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتى یەوە، پاشان چاوى بە مەسعود بارزانى کەوتووە، بەڵام باسیان لە دانانى فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگارى کەرکوک نەکردووە، جەختیشیکردەوە، دەبێت پرسی کەرکوک چارەسەر بکەن و ئەوان لەگەڵ چارەسەرکردنیدان.

لەبارەى پرسی کۆنگرەى یەکێتى یەوە، کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ بەستنى کۆنگرەدان و ئەوانە لەبەستنى کۆنگرە دەترسن کە مێژوویەکى باشیان نییە.


PM:01:30:01/06/2019