هەندێک لەئەندامەکانی لەش وەک ، بنباڵ، دەم ، پێییەکان بەزۆری بۆنی ناخۆشیان لێدێت، هەمو کەسێک بۆچارەسەری ئەم کێشەیە هەڵدەستێت بە شۆرین و خاوێن کردنەوەی بەڵام کەسانێک هەن دوای ئەوەی خاوێنیشی دەکەنەوە هەر بۆنیان لێدێت ، ئەمەش تەها خۆت بێزار ناکات بەڵکو دەوروبەرەکەشت بێزاردەبن.بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەر هۆکارەکەی بزانیت ئەوا چارەسەرەکەی ئاسانە.
ـ قەلەقی: دووجۆر لە ئارەقکردنەوە هەیە یەکێکیان بەهۆی ماندوو بوو ن و ئەنجامدانی کارێکی زۆر ەوەیە کونیلەکانی پێست دەکرێنەوە وئاو دێتەدەروە بۆ ئەوەی پلەی گەرمی لەش دابەزێت، دووەمیان بەهۆی قەلەقییەوەیە ئەم جۆرەیان کەمتر ئاوی لەگەڵە زیاتر ماددەکانی وەک چەوری، و پرۆتینە کە بەکتریان لەگەڵە بۆیە ئەم جۆرەیان زۆر بۆنی لەش ناخۆش دەکات.
ـ حەساسێت و هەوکردن: ئەم دووانە هەموو کەسێک کەمێکی هەیە زیاتر لەکاتی توشبوون بەسەرئێشەو هەڵا مەتدا مرۆڤ تووش دەبێت ، بۆیە وادەکات بۆنی دەم ناخۆش ببێت .
ـ ئەوخواردنانەی بەهاراتیان پێوەیە: هەندێک لەبەهاراتەکانی وەک کاری وادەکەن بۆنی پێستت بێت . کاتێک دەخورێت لەش پرۆتین دەکاتە دەرەوەوە ئەمەش وادەکات بۆنی پێستت بێت.
ـ ئەوخواردنانەی کاربۆهیدراتیان کەمە: ئەم جۆرە خواردنانە بەکاردەهێنرێت کاتێک کەسێک کێشی دادەبەزێنێت، بەڵام ئایا دەزانی کاتێک کێش دادەبەزێنێت لەشت بۆنی لێدێت، ئەمەش ڕەنگە لەڕێگەی دەم ، یاخود ئارەقە وە بێت.
ـ ڕۆنی ماسی: وەک و دەزانی خواردنی ڕۆنی ماسی یارمەتی درەوشانەوەی پێست، قژێکی جوان و زیادکردنی توانای مێشک دەدات ، کۆڵین کەڤیتامینێکە لەم ڕۆنەدا هەیە بەرپرسیارە لەبەخشینی ئەو بۆنەی لەڕۆنی ماسیدا هەیە ئەمەش وادەکات بۆنی ئارەقەکە بێت ، بەڵام گەر خواردت هەوڵ بدە ڕێژیەکی باش ئاو بخۆیتەوە.
ـ بەکارنەهێنانی دەزوی پاککەرەوەی ددان: کاتێک خواردن دەخورێت ڕێژەیەکی کەمی ئەچێتە بن ددانەکانەوە ئەمەش بەشۆرین بەتەواوی خاوێن نابێتەوە بۆیە گەر دەزوی پاککەرەوەی ددان بەکار نەهێنی ئەوا بەکتریا لەوخواردنە کۆدەبێتەوەو دەبێتە هۆی بۆنی دەم .
گۆشتی سور: لەبەر ئەوەی گرانە بۆ هەرسکردن بۆیە کاتێک هەرسدەبێت لەش پێویستی بە تێکشاندنی چەند ئەنزیمێک دەبێت لەڕێگەی پێستەوە دەیان کاتە دەرەوە ، کەوادەکەن بۆنی لەشت ناخۆش ببێت.
وە: هەـ ف
سەرچاوە: braindose