کەشوهەوای رۆژانی جەژن راگەیەندرا

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای رۆژانی جەژنی راگەیاند، و ئاماژەی بەوە کرد کە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بژار ئه‌كره‌م به‌رپرسی به‌شی بێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگەیاند سبه‌ی و دوو سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رزه‌ده‌بنه‌وه‌و ده‌گاته‌ 39 و 40 پله‌ له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ تاوه‌كوو كۆتایی هه‌فته‌ پله‌یه‌ك تا دوو پله‌ نزمده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ خانه‌قین و كه‌ركوك ده‌گه‌نه‌ نزیكه‌ی 45 پله‌". 

ئەو بەرپرسەی کەشناسی لەبارەکی کەشوهەوای رۆژانی جەژن ئاماژەی بەوەشکرد،"رۆژی چوارشه‌ممه‌ تا كۆتایی هه‌فته‌ له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زنه‌وه‌و له‌ نێوان 38-40 پله‌ جێگیرده‌بێت، به‌ڵام له‌ كه‌ركوك و خانه‌قین تا نزیكه‌ی 43 پله‌ ده‌مێنێته‌وه‌".


PM:10:52:01/06/2019