مەلا بەختیار: دانانی پارێزگاری كەركوك مافی یەكێتییە

 لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختی کردەوە، کە دانانی پارێزگاری كەركوك مافی یەكێتییە.
 
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای نزیک لە حزبەکەی راگەیاند، دانانی پارێزگاری كەركوك مافی یەكێتییە.

وتیشی، هەر كاتێك پارتی قبوڵیكرد یەكێتیی بە ئارەزووی خۆی لە دانانی پارێزگار، قائیمقام و ئەندامانی ئەنجومەنی موسڵدا قسەی هەبێت، ئەو كاتیش مافی پارتی هەیە لە دیاریكردنی پارێزگاری كەركوكدا قسەی هەبێت.
 
مەلابەختیار كە یەكێتیی لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بە تەنها شەش كورسی بەدەستهێنا و لە هیچ هەڵبژاردنێكیشیدا هیچ حزبێكی كوردیان عەرەب و توركمان نەیانتوانیوە بە ئەندازەی یەكێتیی دەنگ لە كەركودا بهێنن.
 
لە بەشێكی دكەی قسەکانیدا مەلا بەختیار باسی لەوەشکرد پارێزگاری پێشووی نەینەوا لەسەر دۆسیەی گەندەڵی داواكراوە، بەڵام پارتی لە هەولێر داڵدەی داوە.


AM:12:11:02/06/2019