وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن رونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ئەوقافی حكموەتی هەرێم رایدەگەیەنێت پشت بەپێشبینی زانایانی فەلەكناسی نابەسترێت بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، بەڵكو ئێوارەی رۆژی دوو شەممە لیژنەی بینینی مانگ بڕیار دەدەن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان رایگەیاند" ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2019 لیژنەی بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم، بڕیاری كۆتایی لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدەن.

وتیشی، ئەو زانیاریانەی كە باس لە دیاریکردنی یەكەم رۆژی رەمەزان لەسێشەممەی داهاتوو 4ی 6ی 2019 دەکەن لەلایەن زانایانی فەلەكناسییەوە، بۆچوونی تایبەتییەو وەكو وەزارەت پشتی پێنابەسترێت.

نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی بینینی مانگە  بڕیار دەدات، كەڕۆژی سێشەممە بكرێتە جەژن یاخود تەواوكەری مانگی رەمەزان بێت و ووتیشی، کە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەهیچ شێوەیەك رۆژی لێنەخوراوە. 


AM:09:04:02/06/2019