پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی حوزەیرانی 2019 ، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی کوردستان بەمەبەستی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و پاریزگاری کەرکوک له‌سلێمانی كۆببێته‌وه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتیی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی پێشهات و رووداوه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كانه، به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كه‌ركوك، له‌كاتێدا كه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی و فیتنه له‌سه‌ر شاره‌كه چڕده‌كرێته‌وه، بۆیه یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی به‌رپرسیارو خاوه‌ن سه‌نگی شاره‌كه خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی چاره‌سه‌ره كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كه‌ركوكییه‌كاندا بێت به‌تایبه‌تی.
وتەبێژەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردوە، کە یه‌كێتی هه‌ڵوێستی روونه له‌باره‌ی یه‌كبڕیاری له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و به‌شداری یه‌كێتی به‌پێی رێككه‌وتن و پاكێچه‌كانی هه‌رێم و كه‌ركوك و به‌غدا له‌گه‌ڵ پارتی.