باوکێک بە تۆمەتی هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەیدا زیندانی کرا

دادگای ئەمریکا بریاری دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەر باوکیکدا سەپاند کە هاوسەرگیریی لەگەڵ کچەکەی خۆیدا دا کردووە.

ڕۆژنامەی ئیندپێندەنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، کە پیاوێکی ئەمریکی بە ناوی فیلدگرۆڤ تەمەن ٤٠ ساڵ  بەتۆمەتی هەوسەرگیری کردن و ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ کچەکەی خۆیدا، سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا، کە ئەمەش بە قورسترین سزا دادەنرێت لە ویلایەتی نبراسکا.

پەیوەندی نێوان ئەو باوک و کچ لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا دەگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی سۆزداری و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووشدا هاوسەرگیری لەگەڵ یەکتر دەکەن، 

وتەی پۆلسیی ئەمریکا کچەکەی فیلدگرۆڤ کە ناوی سامانسا کیرشنەرە و تەمەنی ٢١ ساڵە، سێ ساڵ پێش ئەوەی دایکی ناوی باوکی پێ بڵێت، فلیدگرۆڤی ناسیوە،دانی بەوەدا ناوە کە هەر لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا سەرجێی لەگەڵ باوکیدا کردووە ، لەسەر هەمان مەبەست تۆمەتی ئاڕاستەکردووە.

هەروەها  ڕۆژنامەی The Omaha World-Herald بڵاویکردەوەتەوە، کە سامانسا بە دادوەرەکانی ڕاگەیاندووە ئەو پەیوەندییە لە گفتوگۆیەکەوە سەرچاوەی گرتووە کە باوکەکە لەگەڵ سامانسا و زڕ خوشکی سامانسا دایناوە، کە کامیان یەکەمجار سەرجێی لەگەڵ دەکەن.

باوکەکە بەپێی یاساکانی دادوەریی ئەمەریکا سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە، ئەگەری هەیە تۆمەتی تر بۆ کەیسەکەی زیادبکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆماوەی ساڵێک لەژێر چاودێری پۆلیسدا دەبێت.


PM:12:38:02/06/2019