دادگای عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر داعشێکی فەرەنسیدا سەپاند

ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی حوزەیرانی 2019 دەزگای دادوەری عیراق، بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر داعشێکی فەڕەنسیدا سەپاند.
 
دادگای عێراق بەتاوانی ئەندامبوون  لەریزەكانی داعش، سزای لەسێدارەدانی بەسەر " فازڵ تاهیر عوێدات"ی تەمەن 32 ساڵدا سەپاند.

دادگاکە بە پشتبەستوو بەراپۆرتی پزیشكی گەیشتە ئەو بڕوایەی كە ئەو تۆمەتبارە هیچ ئەشكەنجەیەك نەدراوە وەك خۆی پێشتر ئاماژەی بەوەكردبوو " بەزۆرو لەرێی ئەشكەنجەدانەوە دانپێدانانی پێ ئەنجامدراوە."

هەفتەی ڕابردووش، دادگای عیراق سزای لەسێدارەدانی بۆ حەوت داعشی فەڕەنسی دەركرد، لەبەرامبەردا حكومەتی فەڕەنسا سەرباری ڕەتكردنەوەی ئەو سزایانە لەهەمان كاتدا رایگەیاند، ڕێز لەبڕیاری دادگاكانی عیراق دەگرێت و كار بۆ سوككرددنی ئەو سزایانە دەكات لەسەر هاوڵاتییەكانی.
 



PM:12:59:02/06/2019