یەکێتی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکات

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پەیامێكدا بۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دەنێرێت و ڕایگەیاندووە "جەخت لەسەر هاوخەباتی‌و دۆستایەتی نێوانمان‌و هەماهەنگی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەكەینەوە"
.
دەقی پەیامەكە:

بەرێزان لە/ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

سڵاوێكی گەرم ...

سوپاسی بروسكەی پیرۆزبایی‌و پەیامە دۆستانەكەتان دەكەین، بەبۆنەی یادی (44) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە.

لەم یادە مەزن‌و پیرۆزەدا، ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جەخت لەسەر هاوخەباتی‌و دۆستایەتی نێوانمان‌و هەماهەنگی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەكەینەوە.

لەوەش دڵنیایتان دەكەینەوە، كە لەم قۆناغەی ئێستادا یەكێتی لەهەموو كات زیاتر یەكدەست و باشتر  یەكهەڵوێستە بۆ چارەسەری كێشەی ڕەوای گەلەكەمان‌و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق‌و هەرێمی كوردستان‌و خزمەتكردنی زیاتر بە كۆمەلانی خەڵكی كوردستان.

لەگەڵ رێزماندا...

 مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

2/6/2019


PM:05:08:02/06/2019