ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوه‌وه و سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "كه‌ركووك پێویستی به هاوكاری حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه".
لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبه‌ت كرابوو، به تاوتوێكردنی ره‌وشی پارێزگای كه‌ركووك، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووك ئاماده‌بوون.
سه‌رۆك وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگەیاند پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌منی بدۆزرێنه‌وه ووتیشی: له پاڵ ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌دا پێویسته هه‌وڵه سیاسییه‌كان په‌ره‌یان پێ بدرێت و به بێ دوورخستنه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك هه‌مووان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
جەختیکردەوە، كه‌ركووك فره ره‌نگه، پێویستی به هاوكاری حكومه‌تی ئیتیحادی، حكومه‌تی خۆجێی و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی: ته‌قینه‌وه‌كان له رێی بۆمبی چێندراو بوون و له رێی میدیاوه زۆر گه‌وره‌كران و لێدوانی توندیش به‌دوایاندا هاتن.