ژمارەیەک رێکخرای کۆمەڵگای مەدەنی:
هەڵمەتی راگەیاندن دژ بەیەك رابگرن


ژمارەیەک رێکخراویی کۆمەڵگای مەندەی لەسەر ئەو بارگرژیە میدیایەی نێوان یەکێتی و پارتی هاتوونەتە دەنگ و داوای راگرتنی هەڵمەتی راگەیاندن دژ بەیەک دەکەن.

لەو راگەیاندنەدا کە واژووی چەندان رێکخراوی پێوەیە، تیایدا هاتووە" ماوەی چەند رۆژێكە لە راگەیاندنی رەسمی و سێبەرو پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی پارتی و یەكێتی هەڵمەتێكی فراوانی راگەیاندن دژ بە یەكتری بەڕێوەدەبەن. ئێمە وه‌ك ئەو رێكخراوانەی لە خوارەوە ئیمزامان كردوە درك بەوە دەكەین كە ئەوەی بە دەرئه‌نجام لە ناكۆكییەكانی ئەواندا بەرهەم دێت، دوبەرەكی قوڵ و جەمسەرگێری و قەیرانی زیاتری كۆمەڵایەتی و ئابوری لێدەكەوێتەوە، كە هاوڵاتییانی كوردستان باجەكەی دەدەن".

هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە" ئەم رێكخراوانەی ئیمزامان كردوە داوا لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دەكەین هەڵمەتی راگەیاندن دژ بە یەكتری رابگرن و دەستبەجێ بچنەوە سەر مێزی گفتوگۆكردنی بنیاتنەرانە بە ئامانجی پەڕینەوە بۆ قۆناغێكی نوێ كە خزمەت بە دۆخی ناهەمورای كوردستان و هاوڵاتیانی بكات".

 •سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان
رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO
رێكخراوی ئاشتی و ئازادی
رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان
رێكخراوی نیشتمانی هەمەجۆر
كۆمەڵەی ئافره‌تانی كوردستان
رێكخراوی نیشان بۆ هۆشاری تاك
لیستی پیشەیی مامۆستایان
رێكخراوی سازانی رەنگەكان
رێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد
یەكێتی لاوانی كوردستان
یەكێتی گشتی قوتابیان
دەزگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن
رێكخروای وار بۆ پاراستنی ژینگە
رێكخراوی سەراورد بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
ئەنیستۆیتی ئابوری بە ژمارە
رێكخراوی بیمە
رێكخراوی چەپك بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
تۆڕی رێكخراوە ناحكومییەكانی سۆران
رێكخراوی فریاكەوتنی میلی PAO
رێكخراوی بەهرەی ژنان TWO
رێكخراوی فریاگوزاری مرۆی شکۆی نیشتیمان
سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان
رێكخراوی NLP بۆ راهێنان و راوێژكاری 
رێكخراوی پێشەنگ بۆ گەشەپێدانی بواری رۆشنبیری
رێكخراوی مناڵانی دێكانی كوردستان
رێكخراوی كورد فۆڕ
رێكخراوی بەندی 19
هاوپەیمانی ژنان بۆ عێراقێكی دیموكراسی
رێكخراوی برادۆست بۆ گەشت و گوزار
دەزگای واڤین بۆ پرسەكانی ژن
رێكخراوی هاریكاری مرۆیی
رێكخراوی میدیا
رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
رێكخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی كەلتوری مەدەنی
پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان
.
ريكخراوى لانه ى مندالانى كوردستان kcn



PM:07:54:02/06/2019