لە وڵاتی سعودیە، دادگای باڵاکەی بانگەوازێك سەبارەت بە دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت و، داوا دەکات سبەینێ دوو شەممە بۆ مانگ بگەڕێن.
ئاژانسی هەواڵی سعودی (واس) بڵاویكردۆتەوە، دادگای باڵای ئەو وڵاتە لە ڕاگەیەندراوێكدا، داوا لە سەرجەم موسڵمانان دەكات لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، لە ئێوارەی سبەینێ دوو شەممەوە بۆ هیلالی مانگی شەوال بگەڕێن.
ئەو دادگایە رایگەیاندووە، هەر كەسێك بەچاو یان بە دووربین توانی هیلالی مانگی شەوال ببینێت پەیوەندی بكات بە نزیكترین دادگا لێیەوە و شایەتییەكەی بۆ بینینی مانگ تۆمار بكات یان پەیوندی بكات بە نزیكترین ناوەندەوە بۆ ئەوەی هاوكاری بكرێت بۆ گەیشتنی بە دادگا.
جەختیشی كردۆتەوە، كە چەندین لیژنە لە ناوچە جیاوازەكان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە.
هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی باشووری عێراق لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن چاو لە سعودیە دەکات، چونکە هەرێمی کوردستانیش زۆربەیان سونە مەزهەبن.