قەدەغەکردنی دامەزراندنی فەرمانبەرانی خۆبەخش ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاىد، چیدی كارمەندی خۆبەخش و بێ بەرامبەر لە فەرمانگە حكومیەكاندا نابێت دابمەزرێندرێن.

لە نوسراوێكی فەرمی وەزارەتی دارایی عێراقدا، كە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حكومیەكان كراوە و تیایدا هاتووە" بڕیاردراوە بەقەدەغەكردنی دامەزراندنی فەرمانبەران بە شێوەی خۆبەخش یاخود بێبەرامبەر". 

ئاماژەبەوەشکراوە، بڕیارەكە ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە لە ئێستادا بە خۆبەخش یاخود كرێی رۆژانە لە فەرمانگەكاندا كاردەكەن، بەڵام دوای دەركردنی ئەم بڕیارە نابێت هیچ فەرمانبەرێك لە فەرمانگە حكومیەكاندا بە شێوەی خۆبەخش دابمەزرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو ئەو وەزارەت و لایەنانەی كە پەیوەست نین بە وەزارەتەكە یاخود پارێزگاكان، هیچ بەڵگەیەكی یاسایی رێیان پێنادات گرێبەستی نوێ‌ بە ناوی خۆبەخش یاخود بێ‌ بەرامبەر كارمەند دابمەزرێنن. 

بە گوێرەی نوسراوەكەو رێكەوتی 14ی ئایار-ی ئەمساڵی لەسەرە، كە واژۆی فوئاد حسێن، جێگری وەزیری دارایی لەسەرە، لە ئەگەری سەرپێچیكردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی لە لایەن هەر لایەنێكەوە، روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە.


PM:09:24:02/06/2019