لەکاتی چاوپێکەوتنەکەی شاسوار عەبدولواحیدا تەشویش خرایە سەر NRT

ئەمشەو ٢ی حوزەیران لە کاتی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ کە لەسەر دەستگیرکردنەی قسەی دەکرد، سەرلەنوێ تەشویش خرایەوە سەر ئەو کەناڵە.

کەناڵی NRT لەهەواڵێکدا ئەمشەو ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بڵاویکردەوە، "بەشیوەیەکی پچڕپچڕ لە سەرچاوەیەکەوە تەشویش خرایەسەر پەخشی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی و ئێن ئاڕ تی دوو."

بەپێی هەواڵەکەی ئەو کەناڵە "لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەمە حەوتەمینجارە لە سەرچاوەیەکەوە تەشویش دەخرێتەسەر پەخشی ئێن ئاڕ تی و تا ئێستاش وەزارەتی ڕۆشنبیری هیچ هەڵوێستێکی نەبووە لەو بارەیەوە".

تا ئێستا نە سەندیکای رۆژنامەنووسان و رێکخراوەکانی میدیا و وەزارەتی رۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانی هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو تەشویشانە نییە لەسەر کەناڵی NRT.



PM:09:29:02/06/2019