بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رکرده‌ی هه‌ده‌پە هه‌یه و دەشڵێت "گومانم نییه که سه‌رۆک ئه‌ردۆگان به‌و تیڕوانین و سوربوونه‌ی بۆ ئاینده‌ی تورکیا هه‌یه‌تی ئه‌توانێ له‌گه‌ڵ که‌سانی دڵسۆز به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێ سیاسیانه‌ی دۆخی ئیستا تێبپه‌ڕێنێت"..
د.بەرهەم ساڵح لە چاوپێکەوتێکدا لەگەڵ پێگەی "خەبەر تورک" سەبارەت بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەدەپە و ڕاوێژی سیاسیان ڕایگەیاندووە "من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رکرده‌ی هه‌ده‌پ هه‌یه، ئه‌وان له‌م هه‌لومه‌رجه تایبه‌تیه‌ی تورکیا بێگومان ئه‌وله‌ویه‌تی سیاسی خۆیان هه‌یه ئه‌وان باشتر وه‌زعی خۆیان ئه‌زانن و من ناتوانم پێیان بڵێم ئه‌مه بکه‌ن یان نا، به‌ڵام دڵنیام که ئه‌وان چاویان له چاره‌سه‌رێکی دیموکراتیه بۆ دۆزی کورد له تورکیا که ئارامی تورکیا دابین بکات و چاره‌سه‌ری گونجاو پێشکه‌ش بکات".
سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت "گومانم نییه که سه‌رۆک ئه‌ردۆگان به‌و تیڕوانین و سوربوونه‌ی بۆ ئاینده‌ی تورکیا هه‌یه‌تی ئه‌توانێ له‌گه‌ڵ که‌سانی دڵسۆز به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێ سیاسیانه‌ی دۆخی ئیستا تێبپه‌ڕێنێت".
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "سیاسه‌ت دێت و ئه‌ڕوات، به‌ڵام واقیعی کورد و تورک و گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌یه‌که‌وه‌یه، بۆیه له ئیسته‌نبوڵ، ئه‌نقه‌ره، ئیزمیر، دیاربه‌کر یان هه‌ر شارێکی دیکه کورد و تورک به‌یه‌که‌وه ئه‌ژین و خه‌ونی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ وڵاته‌که‌یان، بۆیه چاره‌سه‌ر بریتیه له دیموکراسی، بریتیه له داننان به مافه ڕه‌واکان، چاره‌سه‌ر دور که‌وتنه‌وه‌یه له زه‌بروزه‌نگ، زه‌بروزه‌نگ هیچ سودێکی نابێ، چاره‌سه‌ر بریتیه له پابه‌ندبوون به رێگه‌چاره‌ی دیموکراسی".
دەشڵێت "پشت به‌خوا گه‌شبینم که له داهاتوو چاره‌سه‌ی باش و سه‌رکه‌توو به‌ڕێوه‌یه که کۆتایی به پشێوی و ململانێ ده‌هێنێت، ململانێکه ململانێی چه‌پ و راست نییه، ئه‌مه به‌سه‌رچووه، ململانێ له‌سه‌ر حوکمی دروست و (حوکمی ره‌شید) عه‌داله‌ت و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری و که‌رامه‌تی ئینسانه".