ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری بکات یان نا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە و سه‌رۆکی حكوومه‌تیش دیاری دەکرێت و حكومه‌تیش پێك دێت.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەنوسینێکدا ڕایگەیاندووە، "ئه‌وانه‌ی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017یان ئه‌نجام دا، خۆیان باشتر له هه‌موو كه‌سێك ده‌زانن، كه چه‌ند شه‌رمه‌زار و ڕووڕه‌شن و هات و هاواریشیان بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌رمه‌زارییه‌یه".
ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت "ئه‌ركی پاراستنی ئه‌م هه‌رێمه و به‌جێ گه‌یاندنی هیوای ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌م گه‌له، له ئه‌ستۆی پارتی دایە".
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە "سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە و سه‌رۆکی حكوومه‌تیش دیاری دەکرێت و حكومه‌تیش پێك دێت، ئەگەر یه‌كێتی به‌شدار بێت یا نا، ده‌بێ یەکێتیی ئه‌وه باش بزانێت، کە پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی نه چاوپۆشی له خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كەن و نه ڕێگه‌ش ده‌دەن خیانه‌تكارێك ببێته پارێزگاری كه‌ركووك".
ئەو وتانەی ناوبراو لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ خزمەتی پرۆسەی سیاسی و هەڕێمەکەمان و، بۆ رەواندنەوەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی هاوڵاتیانی خۆشەویست، لەم بەرە بەرەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەدا، هەموو جۆرە گوتار و نوسینێکی گرژ، کە پێی دەگوترێ هێرشی راگەیاندن لە تەواوی دامودەزگاکانی پارتیمان یەک لایەنانە لە ئەمڕۆوە (۳ی٦ی۲٠۱۹) وە رادەگیرێ".