سیستانی یەکەم ڕۆژی جەژنی دیاریکرد

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی حوزەیرانی 2019 نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، پێیوایە چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

نوسینگەی سیستانی ئاماژەی بەوەداوە کە پێشبینی دەکەن سبەی شەو 4ی حوزەیرانی 2019 مانگ ببینن و رۆژی چوارشەممە بکرێتە جەژن، بەو پێیەش شیعەکانی عێراق 29 رۆژ بەڕۆژوو دەبن، چونکە ئەوان رۆژێک دوای سوننەکان رۆژوویان گرتوە و کردیان بە مانگی رەمەزان.

هەر ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند کە رۆژی چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2019 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە لەو وڵاتە.


PM:05:59:03/06/2019