لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: مانگ بینراوە و سبەی سێشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.
شێخ ئیبراهیم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری ئیرشاد و توێژینه‌وه بڕیاری لێژنه‌ی باڵای بینینی مانگی خوێنده‌وه و راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3/6/2019 لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز كۆبوه‌وە.
وتیشی، به پشت به‌ستن به به‌ڵگه شه‌رعیه‌كانی بینینی مانگ و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی تایبه‌ت به چاودێری كردنی بینینی مانگ له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و له‌به‌ر هه‌بونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی پێویست ده‌ركه‌وتوه كه مانگ له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بینراوه .
لیژنەی بینینی مانگ راشیگەیاند، له‌به‌ر بونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعی پێویست لێژنه‌ی باڵای بینینی مانگ بڕیاریدا سبه‌ی سێ شه‌ممه یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه .