" ژمارەی ئەندامانی میتی تورکی لە کەرکوک لە زیادبووندان"


بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک ئاشکرای دەکات، ژمارەی ئەندامانی میتی تورکیی لە کەرکوک زۆر زیادی کردووە.

غازی كەركوكی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە كەركوك لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ئەندامانی میتی تورکیی لە شاری کەرکوک ژمارەیان زۆر زیادی کردووە".

هەروەها دەڵێت " توركیا، کە ژمارەیەكی زۆر ئەندام و دەزگای هەواڵگریی لەناو كەركوك هەیە و تیمە هەواڵگرییەکان زوو زوو دەگڕۆدرێن".
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بۆ رۆژنیوزی ڕوونکردۆتەوە" وەک چۆن قاسم سلێمانی ناتوانێت پاسدار بێنەتە عێراقەوە، بەڵام ڕێگای عێراقیەكانەوە هێزیان دروست كرد، توركیاش بەهەمان شێوە لە ڕێگای توركمانەوە بە ئاشكرا هیزیان هەیە".

ئەو ماڵپەڕە ئاشکرای دەکات، توركیا دوای تەقینەوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری كەركوك، دەوڵەتی تورک چەند سەربازێکی پلە بەرزیشی ناردووەتە کەرکوک، بە بیانووی پاراستنی تورکمانەکان.



AM:01:13:04/06/2019