بەشیر حەداد: شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایده‌كات، لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێ شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی رایگەیاندووە "لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بۆ ئەوەی رێككەوتنێكی كۆنكرێتی لەگەڵ بەغدا بكرێت، نەك ساڵانە تووشی ئەم كێشانە ببینەوە".



AM:09:35:04/06/2019