سادق عه‌تیه، پێشبینیكاری كه‌شوهه‌وای عێراق رایگه‌یاند کە شه‌پۆلێكی به‌هێزی گه‌رما روو له عێراق ده‌كات و ماوه‌ی 4 بۆ 5 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەمڕۆ ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ سادق عه‌تیه، لە ڕێگەی فەیسبوکی خۆیەوە رایگه‌یاندووه کە له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه شه‌پۆلێكی به‌هێزی گه‌رما روو له عێراق ده‌كات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی باشور و ناوه‌ڕاست له رۆژدا پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 50 بۆ 51 پله و له هه‌رێمی كوردستان-یش ده‌گاته 43 بۆ 46 پله.
ئه‌و پێشبینیكاره‌ی عێراق ئاماژه ئەوەشی خستۆتەڕوو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.