میدیای فەرمی نەوەی نوێ بڵاویکردووەتەوە خۆبەخشێکی نەوەی نوێ لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە لە سلێمانی دەستگیرکرا.
لە هەواڵی ئەو میدیایەدا هاتووە "ئێوارەی دووشەممە ڕۆژی ٢٠١٩/٦/۳ هێزێکی ئەمنی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هێڤار جەلال خۆبەخشی نەوەى نوێ و دەستگیر کراوە"
هەروەها میدیاکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، "ئەمشەو هێزێکی زۆری ئاسایشی هەڵەبجە داویانە بەسەر ماڵی باوکی هەورامان سەجادی بەرپرسی ئۆفیسی گەنجانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و مامەڵەی نەشیاویان کردووە و بەدوای هەورامان سەجادی گەڕاون".