سوپای رووسیا مووشه‌كێكی نوێی دژه مووشه‌كی بالیستی له كۆماری كازاخستان تاقیده‌كاته‌وه کە هیچ زانیاریەکی لەسەر بڵاو نەکراوەتەوە.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا له په‌یجی فه‌رمی خۆیه‌وه ڤیدیۆی مووشهكهكەی بڵاوکردۆتەوە ڕایگەیاندووە "تیمێكی شه‌ڕكه‌ری به‌رگریی ئاسمانی و دژه مووشه‌ك، سه‌ر به هێزی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمان، مووشه‌كێكی نوێی دژه مووشه‌كیان به سه‌ركه‌وتوویی له پێگه‌ی مه‌شق و راهێنانی شاری شاگان له كازاخستان تاقیكردووه‌ته‌وه.
لگرته ڤیدیۆكه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا كه ئه‌مرۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌بینرێت، به‌خێرایی سیستمه مووشه‌كییه‌كه هه‌ڵگیراوه‌و گوازراوه‌ته‌وه‌و مووشه‌كه‌كه به‌خێرایی هه‌ڵده‌درێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ناو و جۆره‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگه‌یاندووه "ئه‌و سیستمه نوێیه دژه مووشه‌كه و پاش زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی پیش‌تر، ئه‌ركه‌كه‌ی به باشی به‌جێهێناوه و ئامانجه‌كه‌ی به وردی پێكاوه كه بۆی دیاری كرابوو"، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا بكه‌ن.