ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە کە بەپێی بڕیارەکە حکومەت بڕێکی جیاواز پارەی وەک جەژنانە بەپێی بڕوانامە دابەشکردبوو بەسەر فەرمانبەراندا.
به‌پێی نوسراوێكی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کە له ٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ دا دەرچووەو لە میدیا عێراقییەکان بلآوکراوەتەوە، داوا له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه پەیوەندیدارەکان دەكات، ئه‌و جه‌ژنانه‌یه‌ی پێیاندراوه لێیان وه‌ربگیرێته‌وه‌و له مووچه‌كانیان ببڕدرێت.
پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جه‌ژنانه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شكرد كه بۆ هه‌ڵگڕانى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس و سه‌روتر بڕى 100 هه‌زار دینار و بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌میشه‌ى خوار ئه‌و بڕوانامانه‌ش سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كان 75 هه‌زار دینار، بۆ فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست و رۆژانه 50 هه‌زار دینار.
بڕیاری هەڵوەشانەوەی ئەو جەژنانەیە بەپێی فەرمانی سەرۆک وەزیران د.عادل عەبدولمەهدی بووە، هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی نێوان هاووڵاتیان له هه‌موو چین و توێژه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له جیاكاریی له‌نێوان هاووڵاتیاندا.