بەرپرسی ئۆفیسی ھەڵبژاردنی گرووپی نەوەی نوێ، گمۆ مەحمود لەرێگای نامەیەکەوە دەستی لەکارکێشایەوە.
گمۆ مەحموود، بەرپرسی ئۆفیسی ھەڵبژاردنی گرووپی نەوەی نوێ، کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکایەتی دەکات، لە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەناو ڕیزەکانی گرووپەکە ڕاگەیاند و نامەکەشی بڵاوکردەوەو ھۆکارەکەشی ئاشکرا کرد.
گمۆ مەحموود ئاماژەی بە هۆکاری ئەو بڕیارەی کردووە و رایگەیاندووە، ”ئەخلاق و ویژدانم ڕێگەم پێنادا لە هێزێکدا کاربکەم، کە دەست بۆ ژیانی تایبەتی ئهندامهكانی ببات و حزبی سیاسی بخاتهگهڕ لهپێناو دروستكردنی مرۆڤی بێ ئیراده و گرگن و گوێڕایهڵ".
دەقی نامەی دەست لەکارکێشانەوەکە
: بۆ⁄ ھاوڕێیانم لە نەوەی نوێ
بابەت⁄ دەستلەکارکێشانەوە
وەک ئاگادارن لە ماوەی ڕابردوودا، بە تایبەت لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەرپرسیاریەتیم لە ئۆفیسی هەڵبژاردن و بەرپرسی زانکۆ و پەیمانگاکانی نەوەی نوێ وەرگرت، ئەخلاقی کارکردنم و ئەزمونی ڕێکخراوەیی و سیاسیم لە پێشوتردا، هانیدام بەوپەڕی خۆنەویستانە و بێ هیچ بەرژەوەندیەکی ئەوتۆ، کاربکەم و پابەندی بنەماو پرەنسیپەکانی جوڵانەوەکە بم.
خەونی ئێمە لە ماوەی ٥ ساڵی کارکردنمان لە کۆمەڵگەی مەدەنی و دواتریش لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بریتیبوو لە: ڕوبەڕوبونەوەی نادادی وگهندهڵی، تێکەڵاونهكردنی بزنس و سیاسەت و دروستکردنی هێزێک کە بە ڕوئیایەکی نوێوە کاربکات و ڕێز و شکۆ بۆ ئینسان و تاکی کورد بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەداخەوە لە دوای پێشکەشکردنی چەندین پڕۆژە بۆراستكردنهوهی باری لاری نهوهی نوێ و دەرهێنانی جوڵانەوەکە لە دەستی تاکە کەسێک و بە دامەزراوەیی کردن و گفتوگۆی بەردەوام بۆ دووبارەنەکردنەوەی هەڵە و کەموکورتی هێزە سیاسیەکانی دیکە، نەک هەر هەنگاوێکی کرداری لەو بارەیەوە نەنرا، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ گومانەکان دەبوون بە یەقین و کەسە دیارو خۆنەویست و بێ بەرژەوەندیەکانی جوڵانەوەکە ناچار بە وازهێنان دەکران
. بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنم: دەست لەکارکێشانەوەم لە هەردوو بەرپرسیارێتیەکەم (ئۆفیسی هەڵبژاردن و بەرپرسی زانکۆ و پەیمانگاکان) و کۆی کارەکانی ترم لە جوڵانەوەکە رادهگهیهنم و وەک چۆن پێشتر ئامادە نەبووم، بۆ لەمەودواش ئەخلاق و ویژدانم ڕێگەم پێنادا لە هێزێکدا کاربکەم کە دەست ببات بۆ ژیانی تایبەتی ئهندامهكانی و حزبی سیاسی بخاتهگهڕ لهپێناو دروستكردنی مرۆڤی بێ ئیراده و گرگن و گوێڕایهڵ، هاوكات ههمان هەڵەی هێزە سیاسیەکانی دیکە خراپتر دووبارە بکاتەوە و بڕوای بەو پرەنسیپ و بەهایانە نەبێت کە پێویستە لەهەر هێزێکی مۆدێرن و چاکەخوازدا ههبێت.
داوای لێبوردنم لە هەموو ئەو دۆست و ئازیزانە هەیە کە لهماوهی رابردودا به هیوایهكهوه لهو جوڵانهوهیهدا بووین و چیتر بهجێتاندههێڵم، بۆ لەمهودوا، بوێرانەتر و سەربەخۆیانە لهپێناو چاكهو بهرژهوهندی گشتیدا درێژە بە کارو چالاكیه مهدهنیهكانم دەدەم و ئێوهش سهركهوتوو بن.