ڤیدیۆ.. سبیلجان گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە


هونەرمەندی ناسراوی تورک، سبیلجان گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوەو لە رۆژێکدا زیاتر لە ٣٥٠ هەزار تەماشاکاری هەیە.

گۆرانییەکە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئنیستاگرام بڵاوکراوەتە، سبیلجان لە جاران زیاتر شۆخ و شەنگ و گەنج دەردەکەوێت.

سبلیجان کە ئێستا تەمەنی ٤٨ ساڵە لە ماوەیەکی کەمدا ١٠ کیلۆ کەمی کردووە بەشێوەیکەی لەش و لار ڕێک دەردەکەوێت کە جیاوازیەکی ئەوتۆی لەگەڵ تەمەنی گەنجێتیدا نییە.

سبیلجان لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٠ یەو ٤٩ ساڵە، بەڵام لەگەل هەموو دەرکەوتنێکی نوێدا ئەو گۆرانی بێژە شۆخە دەبێتە مایەی سەرسامکردنی هەوادارانی.




AM:10:25:05/06/2019