ڤیدیۆ:رۆناڵدۆ بە هاتریکێک پرتوگالی گەیاندە یاری کۆتایی

لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپاو لە قۆناغی پێش کۆتایدا، هەردو هەڵبژاردەی پرتوگال و سویسرا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا پرتوگال توانی یاریەکەی ٣-١ لێ بباتەوەو سێ گۆڵەکەش رۆناڵدۆ تۆماری کرد.

رۆناڵدۆ توانی سێ گۆڵەکە لە خولەکەکانی ٢٥ و ٨٨ و ٩٠ بکات.

بەم سەرکەوتنە پرتوگال بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا گەیشتە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە ئەم پاڵەوانێتیەکە یەکەم پاڵەوانێتیە ئەنجام دەدرێت.

لە یاری کۆتایی پرتوگال رووبەڕووی یاری هۆڵەنداو سویسرا دەبێتەوە.

رۆناڵدۆ ئەمە هاتریکی ژمارە ٥٣ی بوو لە مێژووی یاریکردنیدا.






PM:11:59:05/06/2019