ئەوشتانە چین پیاوان لە هاوسەرەکانیان دەوێت

به‌هۆی نه‌زانینی شێوازی ژیانكردن دوای ماوه‌یه‌ك له‌ هاوسه‌رگیری به‌شێك له‌ هاوسه‌ره‌كان توشی كێشه‌ ده‌بن،  له‌ڕاستیدا پیاوان ئه‌م شتانه‌یان له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌وێت.

1-پیاو نایه‌وێت سه‌ركۆنه‌ بكرێت:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ نوێكان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ %70 ی خانمان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌یان تیادایه‌ و زۆر گله‌ی‌ ده‌كه‌ن و پیاوانیش زۆر ڕقیان له‌م ڕه‌فتاره‌یه‌.

2- پیاو ئافره‌تێكی ده‌وێت هانی بدات:
ئافره‌ت  كه‌ پاڵپشتی مێرده‌كه‌ی‌ بكات و هانی بدات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاری باشتر بكات ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی دڵخۆشكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌.

3-ئافره‌تێك كه‌ ژیانی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت:
به‌ گشتی كوڕان كۆمه‌ڵایه‌تین و هاوڕێ و ناسیاویان زۆره‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵایه‌تی بێت و ئاره‌زووی تێكه‌ڵاوبوون بكات.

4- پشت به‌ مێرده‌كه‌ی‌ نه‌به‌ستێت بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌یه‌ك:
ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هاوسه‌ره‌كان پشت به‌ یه‌ك ببه‌ستن، به‌ڵام پیاو ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ ده‌وێت خاوه‌نی بڕیار بێت خۆی بتوانێت ئه‌گه‌ر به‌شێكیش بێت له‌و كێشانه‌ی‌ ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌ چاره‌سه‌ری بكات و په‌نا بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ نه‌بات.

ئه‌م بابه‌ته ‌2196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:06:06/06/2019