بەرەسمی نەیمار بەشداری کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ ناکات

بەرەسمی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل هەموانی دڵنیا کردەوە، نەیماری ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەکە ناتوانێت ئامادەی یارییەکانی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ ببێت.
نەیمار لە یاری دۆستانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دژی قەتەر لێی دراو بەوهۆیەوە توشی پێکان بوو.
ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو یاریزانە، توشی پچڕان بووە لە پاژنەی پێیداو بەوهۆیەوە لە یاریەکانی کۆپا ئەمریکا بێبەش دەبێت، ئەمەش لە بەیاننامەی یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل بڵاوکراوەتەوە.
بەرازیل توانی ٢-٠ یاریەکە بباتەوەو چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوو شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە دیاری بکرێت.
کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ لە بەرازیل لە ١٤ی ئەم مانگە دەستپیدەکات.



AM:09:23:06/06/2019