یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ به‌شداریكردن له رێوڕەسمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هەڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان جاوەڕوانی به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانی رێككهوتنەکەیانن له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فەرمی یه‌كێتیی بە میدیای حزبەکەی راگه‌یاند" هێشتا كاتێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئاخۆ یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات یاخود نا".
وتەبێژەکەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد "نیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن براده‌رانی پارتییه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلاده‌كاته‌وه".