ناسا: دیاردەیەکی گەردونی رودەدات

 ئاژانسی ناسا ساتی رودانی دیاردەیەکی گەردونی راگەیاند کە هەموو کەسێک دەتوانێت بەبێ هیچ ئامێرێك و بە چاو بیبینێت.

بەگوێرەی هەوالێکی ماڵپەڕی سی بی ئێس. ئاژانسی ناسا ڕایگەیاندووە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو ١٠ی حوزەیران هەسارەی مشتەری رووبەڕووی زەوی دەبێتەوە، لە نزیکترین خاڵەوە دەبێت لە زەوییەوە.ئەم دیاردە ساڵانەیەش کاتێك روودەدات کە مشتەری و خۆر لەگەڵ زەوی لەسەر هەمان هێڵ دەبن.

بەپێی ناسا لەم کاتەشدا هەسارەی مشتەری بە تەواوی بەهۆی خۆرەوە دەگەشێتەوە، ئەمەش وادەکات زیاتر درەوشاوە بێت لە شەودا. بەڵام ناتوانرێت چوار مانگەکەی تایبەت بە مشتەری بە چاوی ئاسایی ببینرێت، بۆیە ئەوانەی ئارەزوو دەکەن هەمووی بە ڕوونی ببینن دەتوانن تەلسکۆب بەکاربهێنن.


PM:09:47:06/06/2019