یەکێتی و پارتی لەبارەی پۆستی پاریزگاری کەرکوک لە رێکەوتن نزیکن
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ پۆستی پاریزگاری کەرکوک نزیکن لە رێکەوتن.
پاش گفتوگۆیەکی زۆر لە نێوان یەکێتی و پارتی لە رێگای هەندێک ناوبژیوانێکەوە هەر دوو حزب نزیکبونەتەوە لە رێککەوتن لەسەر ئەوەی "جەمال تاهیر" بکەن بە پاریزگاری کەرکوک.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" یەکێتی و پارتی نزیکبونەتەوە لەوەی کە جەمال تاهیر بەرێوەبەری پێشووی پۆلیسی کەرکوک بکەن بەپاریزگاری کەرکوک کە رێکەوتنی هەردولای لەسەرە.
جەمال تاهیر دوای روخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣، بۆ ماوەیەک بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراق بووە، دواتر بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بووە. هەروەها نزیکەی سێ ساڵ دەبێت هیچ پۆستێکی نییە، بەڵام کادیرێکی دیاری یەکێتیە لە ناوچەی کەرکوک، لە ئێستاشدا پارتی و یەکێتی ناوبراو بە گەرمترین ناو باسدەکەن بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگاری کەرکوک.
PM:09:59:06/06/2019