به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری كه‌ركوك كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا.
بەگوێرەی زانیارییه‌كان کچە ڕفێندراوەکە ناوی (م ح ئ)، خێزانەکەی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (حی البعپ)ـی شاری كه‌ركوكـن.
لە زانیاریەکاندا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه ره‌نگی ره‌ش بووه و له‌نزیك ماڵی خۆیان كچه‌كه‌یان رفاندوه.
پۆلیسی كه‌ركوك په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كه كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا تاوانباره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون.