بەرەسمی ویلیان بۆ شوێنی نەیمار بانگکرا


ئەمڕۆ بەرەسمی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل "تیتی" ویلیانی یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزیی بۆ شوێنی نەیمار داسێلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەکەی بانگکردووە.
نەیمار بەهۆی پێکانێکی قورس لە گوزنگیدا لە یاری بەرامبەر بە قەتەر کاتێک توشی هات،  ناتوانێت بەشداری یاریەکانی کۆپا ئەمریکا بکات.
ئەمڕۆ راهێنەری بەرازیل، ویلیانی بۆ شوێنەکەی نەیمار بانگکردووەو ئەو یاریزانە لە کۆپا ئەمریکا بە درێسی ژمارە ١٠وە دەردەکەوێت.
یاریەکانی کۆپا ئەمریکا لە ١٥ی ئەم مانگە دەستپێدەکات و بەرازیل لەگەڵ بۆلیڤیاو پیرۆزو ڤەنزوێلا یاری دەکات.



PM:08:41:07/06/2019