به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم، وه‌زیری خوێندنی باڵا نوسراوێك ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه راھی رەھبەر ئەندوه‌زیری خوێندنی باڵا نوسراوێك ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات امی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی راگەیاندوون کە بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دەرماڵەی خوێندنکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان نووسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە، چاوەڕوان دەکەن رەزامەندیی لەسەر بدرێت و پێدانی ئەو دەرماڵەیە بە خوێندکاران دەستپێبکاتەوە.
ئاشکراشیکرد، لە ھەرێمی کوردستان 132 ھەزار خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگەکان ھەن کە ئەو دەرماڵەیە دەیانگرێتەوە و مانگانە نزیکەی 6 ملیار دیناریان پێویستە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا پڕۆژەیاسایەک گەڵاڵەکراوە کە بەسیستمێکی نوێ دەرماڵە بەسەر خوێندکاراندا دابەش بکرێت و ھاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپا بێت، ئەو پڕۆژەیەش لە دوای دەستبەکاربوونی پەرلەمان دەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانەوە.