لەسەر هەرزان بونی نرخی بەنزین ڕوونکردنەوەیەک دەدرێت

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەك بڕیار لە ھەرزان كردنی نرخی بەنزین لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر نەدراوە.

ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە ڕێگەی رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە" لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە زاری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا وەك تانەدا بڵاوكراوەتەوە "نرخی بەنزین دەكەمە 450 دینار بۆ ھەر لیترێك"، بە ھیچ شێوەیەك ئەو بڕیارە لە ئەنجوومەنی پارێزگا نەدراوە، بەڵكو لە كۆبونەوەیەكی فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجومەن پرسی گرانبونی نرخی بەنزین باسی لێوەكراوە".

ئاشکراشیکرد، ھەست بەو ناداد پەروەریەی عەبادی لە پارێزگای ھەولێر كراوە لە روی گرانی نرخی بەنزین، بۆیە بە ئەركی خۆمان ھەڵساین كە نوسراوێك ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كرا، بۆ وەرگرتنەوەی مافی زەوتكراوی خەڵكی ھەولێری پایتەخت و كوردستان بە گشتی كە لەلایەن عەبادی زەوتكرابو، ھاوشێوەی موچە و بودجەی ھەرێم.


PM:01:00:08/06/2019