بارگرژی شاری کەرکوک هەر لەدەغڵ سووتان و تەقینەوە درێژەی هەیە، دوای تەقینەوەکانی هەفتەی رابردوو، ئەمڕۆ سێ تەقینەوە جیاجیا ئەو شارەی هەژاند.
سەرچاوە ئەمنییەکانی کەرکوک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٨ی حوزەیران بۆمبێكی چێندراو له گوندی حه‌مدانییه‌ی سه‌ر به قه‌زای حه‌وێجه به ئۆتۆمبیلێكی سه‌ر به فیرقه‌ی 3ی پۆلیسی فیدراڵه‌وه ته‌قیه‌وه، هەروەها راگەیاندنی شانەی حیزبی رایگەیاند" تەقینەوەیەک لەرێگای بۆمبەوە لە گوندی سەعدوونییە ئەەنجامدراوە، هەروەها تەقینەوەیەکی تر لە گوندی هاوچەرخی ئەو شارە روویداوە.
سەرچاوە ئەمنیەکان ئاشکرای دەکەن، لە تەقینەوەکەی گوندی حەمدانییە ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به‌ناوی ( ئه‌حمه‌د هادی حه‌مود و هاووڵاتیێكی سڤیل)، كه له نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه بوو، كوژران.
لە تەقینەوەی گوندی سه‌عدوونییه‌ش، تەقینەوەكه هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی كردۆتە ئامانج و، پۆلیسێك كوژرا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
لە ته‌قینه‌وه‌یه‌كەی گوندی هاوچه‌رخی شاری كه‌ركووك، هاوڵاتیێكی سڤیل كوژرا و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیش بریندار بوو.