لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، بەرهەم ساڵح و مەسعود بارزانی بەشداری دەکەن

سبەی لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم هەریەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق و، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بەشداری دەکەن.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە " سپی " راگەیاند سبەی لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم، هەریەک لە د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق و، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بەشداری دەکەن و، هەریەکەیان وتاری خۆیان دەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بە شداری ئەو دوو کەسایەتییە سیاسیە کوردە لەو مەراسیمەدا، یاریدەدەر دەبێت بۆ ڕەوانەی ئەو ناکۆکییە سیاسی و شەخسیەیی ماوەی ساڵێکە لە نێوان هەردوولادا هەیەو هاوکات هاندەر دەبێت بۆ چاکبوونی پەیوەندیەکانی پارتی و یەکێتی.

بڕیارە سبەی دووشەممە ١٠ی حوزەیران لەمەراسیمێکی تایبەت لە هۆڵی سەعد عەبدولآ لەهەولێر، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاسایی دەخوات و ژمارەیەک سیاسی  ناوخۆ و عێراق هەرێمایەتی و جیهانیش بەشداری مەراسیمەکە دەکەن.
  



PM:09:50:09/06/2019