ڤیدیۆ:پۆرتوگال نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای بردەوە



هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە سەرکردایەتی رۆنالدۆ توانی دووەم نازناوی ئەوروپی بباتەوەو دوای یۆرۆی ٢٠١٦، نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.
لە یاری کۆتایی لە یاریگای دراگاو، هەردو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و هۆڵندا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا پۆرتوگال توانی یاریەکە ١-٠ بباتەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکە،  گۆیدس لە خولەکی ٦٠ تۆماری کرد.
ئەم پاڵەوانێتیە یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت و پاڵەوانێتیەکەی نوێیەو یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە جیتای یارییە دۆستانەکان ئەنجامی دەدات.





AM:12:03:10/06/2019