ئەمڕۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەریمی کوردستان بەرێوەبچێت و مەراسیمەکەش لە درەوەی هۆڵی پەرلەمان ساز دەکرێت.

ڤالا فەرید سەرۆکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا داوا لە پەرلەمانتاران کردووە، لە دانیشتنی ڕۆژی ١٠ی حوزەیراندا لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا ئامادەبن، بە مەبەستی دانیشتنی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم لە کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆ.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە بەرئەوەی میوان لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم بانگهێشتکراون بۆ ڕێوڕەسمەکە و لەناو پەرلەماندا شوێنێکی تایبەت نییە بۆ ئەو مەبەستە، بۆیە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا دانیشتنەکەی بەڕێوەبچێت.

لە بەرنامەی کاری کۆببوونەوەکەدا هاتووە کاندیدی سەرۆکی حکومەت ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم.

ڕۆژی ٢٨ی ئائاری ٢٠١٩ ، بەبێ فراکسیۆنی یەکێتی و نەوەی نوێ لەناو پێنج کاندیددا، نێچیرڤان بارزانی بە دەنگی ٦٨ پەرلەمانتار بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرا.


AM:09:28:10/06/2019